مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە ڕاگەیاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی فریاكەوتنی ناوەندی هەولێر، حاڵەتێكی تای خوێنبەربوونی پشتڕاست كردووەتەوە و ڕاگەیاند ” تووشبووەكە ئێستا لە ژێر چارەسەری دایە.”
د. حەسەن هەمزە، بەڕێوەبەری فریاكەوتنی ناوەند لە هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە 30ـى حوزەیران ڕاگەیاند “سێ كەس گۆمانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونیان لێ دەكرا، بەڵام یەكێكیان پشكنینەكەی پۆزەتیڤ بووە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری دایە لە فریاكەوتنی ناوەند و چارەسەر وەردەگرێت.”
تووشبووەكە هەر وەكوو د. حەسەن ئاشكرای دەكات، لە نەتەوەی عەرەبە و تەمەنی 42 ساڵە و دانیشتووی بەغدایە و كاری گۆشتفرۆشی دەكات و دەشڵێت “ئەو كەسە بۆ دڵنیابوونەوە لە دۆخی تەندروستیی خۆی، هاتووەتە هەولێر پشكنینی كردووە.”