شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی منداڵان، دەڵێت” پێویستە لە وەرزی هاوین زیاتر ئاگاداری منداڵەكانتان بن و بكەنە دەرفەتێك بۆ چالاكییەكان.
د. محەمەد حەسەن، پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان، بە زاری كرمانجی راگەیاند” لە جیاتی ئەوەی پشووی وەرزی هاوین بكەینە چالاكی، خوێندنەوە و بەرەو پێشچوونی منداڵ لە هەموو بوارەكانی ژیان، كە چی هەموو ئەوانەی كە ئاماژەمان پێكردن بە پێچەوانەوە زیاتر سەرقاڵی ئەو شتانە دەكرێن كە هیچ سوودێكییان نییە.
ئەم پزیشكە، ئاشكراشیكرد” وەرزی هاوین بەهۆی پشووە بۆتە مەترسی و منداڵ درەنگ دەخەوێت، بەردەوام لەسەر ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان كار دەكەن و بەردەوامیش خواردنی زیانبەخش و ناتەندروست دەخۆن، بە راستی ئەوانە و چەندین هۆكاری دیكە ئەوان وێران دەكەن، بۆیە تكا لە دایكان و باوكان دەكەم رێگری بكەن لەم جۆرە ژیانەی كە ئێستا زۆربەی منداڵان تێیدا دەژین، ئەم پشووە دەبێ دەرفەت بێت بۆ ئەوەی چالاك بن، مێشكییان بكرێتەوە، شتی نوێ فێر بن و تاقی بكەنەوە و زیاتر بەرەو پێش بڕۆن، تەنانەت لە قوتابخانەش سوودی لێ ببینن.