زاری كرمانجی :
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، رایدەگەینێت، بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییان، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە ئیدارییەكان لەیەك شوێن كۆدەكەینەوە و پڕۆژەكەش لە ئایندەیەكی نزیكدا دەكەوێتە واری جێبەجێ كردن.
هەڵگۆرد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دیزانی پرٍۆژەكەمان تەواو كردووە و سەرۆكی حكوومەتیش رەزامەندی لەسەر دەربڕیوە، رووبەرێكی بەر فراوانی زەویمان بۆ دابین كردووە، لە شێوەی ڤێلا و شوقە دروست دەكرێت .
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، لە گفتووگۆیەكی كەناڵی كوردستان 24، دووپاتی كردەوە، هەموو ئەو بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی حكوومی لە سۆران لەو شوێنێك كۆدەكرێتەوە و هەر نهۆمە و بۆ بەڕێوەبەرایەتییەك دابین دەكرێت، شوێنەكە وا دروست دەكرێت و هەموو خزمەت گوزاریەكی تێدا دەبێت و ئاسانكاری زۆر بۆ هاووڵاتییان دروست دەكات ..
هەڵگۆرد شێخ نەجیب، ئاشكراشی كرد:”
دروست كردنی ئەو كۆمەڵگەیە، كار و سیستەمێكی نوێیە لە كوردستان لە ئیدارەی سۆران دەستی پێدەكرێت و سیمایەكی جوانیش دەبەخشێت”.