”دیزاینێک بۆ دروستکردنى کۆمەڵگەیەکی ئیداری دانراوە”
بەختیار سەباح-زارى کرمانجى:
لە دیدارێکى تەلەفزیۆنى کوردستان24؛ سەرپەرشتیاریى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران گووتى:” ئەو پڕۆژانەى مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى هەرێم، بەردى بناغەى دانان، سۆران دەچێتە قۆناغێکى دیکەو ئێستە وەبەرهێنەران زیاتر سەردانى ئیدارەى سۆران دەکەن”.
هەڵگورد شێخ نەجیب، لە دیدارەکەدا زیاتر گووتى: ” پڕۆژەکانمان بەردەوامن، یەکێک لەو پڕۆژە ستراتیجیانەی کاری لەسەر دەکەین، دروستکردنی بەنداوە، چونکە سنوورە جوگرافیەکەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گونجاوە بۆ بەنداو، خودی سەرۆکوەزیرانى هەرێم، زۆر گرنگی بە بابەتی بەنداو دەدات”.
ئاماژەى بەوەشکرد، چەندین ئامێری تەندروستی پێویست و گرنگمان دابینکردووە بۆ نەخۆشخانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بە نرخێکی کەمتر لە نەخۆشخانە گشتییەکان چارەسەر بکرێن، هەروەها سیستەمێکی دیجیتاڵمان داناوە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە نۆرە بۆ سەردانیکەران بگیرێت.
































































