بەختیار سەباح-زارى کرمانجى:
سبەى دووشەممە، دەوامى بانکەکان نابێت و مامەڵەى هاووڵاتییان ڕایى ناکرێت، پشووى فەرمى بانکیە.
هۆشمەند رەسول، بەڕێوەبەرى بەنکى ڕواندز بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ”هەموو ساڵێك سەرەتای مانگی ٧ و سەرەتای مانگی یەک، پشووی فەرمیی بانكیەو تەنیا فەرمانبەران دەوام دەكەن”.
زیاتر روونیکردەوە، ئەو پشووە بەمەبەستی هاوسەنگی نیوەی ساڵە، بۆیە هیچ مامەڵەیەكی هاووڵاتی ڕایی ناكرێت، هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە سەردانی بەنك نەكەن تا ڕۆژی سێشەممە”.