زاری كرمانجی – سۆران :
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) پەیامێكی توندی بڵاو كردەوە و ڕاگەیاند كە هەر سیستەمێك هەڕەشەی وێرانكردنی كرد، شایستەی ئەوەیە وێران بكرێت.
ئیسرائیل كاتیس، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ئەمڕۆ یەكشەممە 30ـى حوزەیران، پۆستێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت ئەگەر حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان نەكشێتەوە و نەوەستێنرێت، ئەوا ئیسرائیل بە هێزەوە دەجووڵێت و لێیان دەدات تا سەقامگیری دەگەڕێتەوە و دانیشتووانەكەی دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەكانیان.
دەشڵێت “هەر سیستەمێك هەڕەشەی وێرانكردنی كرد، شایستەی ئەوەیە وێران بكرێت.”
هاوكات نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان، ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە پەیامێكی هەڕەشە ئامێزدا ڕاگەیاند “ئەگەر ئیسرائیل هێرش بكاتە سەر حزبوڵڵا، هەموو بژاردنەكان كراون.”