زاری كرمانجی-سۆران:
ماوەی زیاتر لەیەك هەفتەیە بەرێوەبەرایەتی كار و راهێنانی پیشەیی سۆران، بە هاوكاری و هەماهەنگی رێكخراوی GIZ ئەڵمانی لە ڕێگەی كۆمپانیای عیون المجد، ناوی بێكارانی سنووری ئیدارەی سۆران تۆماردەكەن.
كۆڤان فاخر، بەرپرسی بەشی بەكارخستن لە بەڕێوەبەرایەتی كار و راهێنانی پیشەیی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” لەهەفتەی رابردوو بە هاوكاری و هەماهەنگی رێكخراوی GIZ ئەڵمانی لە رێگەی كۆمپانیای عیون المجد، دەستمان كرد بە تومار كردنی ناوی ئەو كەسانەی كە بێكارن و پێدانی خولی (چۆنیەتی نووسینی سیڤی پرۆفێشناڵ، تەكنیكەكانی سەركەوتن لە چاوپێكەوتنی كار، هەروەها ناساندنی چەند ماڵپەڕێكی دۆزینەوەی هەلیكار لە كوردستان- عێراق)، بە خەڵكی ناوچەكەو ئاوارەی ناوەخۆ و دەرەوە”.
راشیگەیاند: “ئەو كەسانەی ناویان تۆمار دەكرێت، پێویستە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 50 ساڵی بێت، لەكاتی تۆماركردنی ناوەكەی بەشدار بوو ناسنامەی باری كەسی پێویست بوو، هەر كارێك لە رێگای ئێمەوە پێشكەش كرابێت بۆ یارمەتیدانە و بە خوڕاییە”.
ئاشكراشی كرد: ” لەسەرەتاوە لە سەنتەری قەزای سۆران، دەستمان كرد بە تۆمار كردنی ناوی بێكاران، رۆژانی دواتریش تیمەكانمان سەردانی شارو شارۆچكەكانی دیكەی ئیدارەی سۆرانیان كردووەو بەردەوامیشن.