بەختیار سەباح-زارى کرمانجى:
بەپێى زانیاریى و بڵاوکردنەوەى هەندێ وێنە، وا نیشان دەدرێت، کە لە ناوچەى باڵەکایەتى بەرى سماق تووشى نەخۆشى بووە، بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى چۆمانیش دەڵێت: ئەوە نەخۆشى نییە.
دڵشاد حوسێن، بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى چۆمان لەمبارەیەوە بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ”هیچ جووتیارێک نەهاتۆتە لاى ئێمە کە بەرى دارى سماق تووشى نەخۆشى ببووێت، هیچ زانیارییەک بە ئێمە نەدراوە، بەڵام ئەگەر شتێکى وا هەبێت، ئەوە نەخۆشى نییە، بەڵکو بەهۆى کاریگەرى کەشوهەوا بەرى سماق واى لێدێت.
گووتیشى: ” لەو وەرزەى گوڵى سماق کاتى پیتاندنى بێت، کەشوهەوا بگۆڕێت و سارد بێت، کاریگەرى لەسەر بەرەکەى دروست دەبێت، بەشێک لە دەنکەکانى پێ دەگات و بەشێکى دیکەى بەرەکەى ناکاتێ”