زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێمی كورستان، رایگەیاند:” 20 ملیار دینار، وەك پارەی چەكی دووەمی گەنمی جووتیاران لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و دەست بە دابەش كردنی دەكرێت.
پێشتر شەش ملیار دینار لە بەغداوە گەیشتووەتە جووتیارانی هەرێمی كوردستان، كە سێ ملیاری بۆ پارێزگای سلێمانی و سێ ملیارەكەی دیكە بۆ جوتیارانی پارێزگای هەولێر و دهۆك بووە.
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند:”، 20 ملیار دینار وەك پارەی چەكی دووەمی گەنمی جووتیاران گەیشتووە كە بڕی 10 ملیار دیناری بۆ جووتیارانی پارێزگای سلێمانییە بە هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕینەوە، بڕی شەش ملیار دیناریشی بۆ پارێزگای هەولێر و بڕی چوار ملیار دیناری بۆ جووتیارانی پارێزگای دهۆكە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ دەست دەكەن بە دابەش كردنی ئەو بڕە پارە بە جوتیارانی هەرێمی كوردستان.