مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم هۆشداری بەو كەسانە دەدات كە ڤیدیۆیی تەقەكردن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو دەكهنهوه و ڕایدەگەیەنێت بە زووترین كات ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.
د. هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیاندراوێكدا هۆشداری بەو كەسانە دەدات كە بە چەكەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەردەكەون و دەڵێ “هەر كەسێك ڤیدیۆی تەقەكردن لە تیكتۆك و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی دیكە بڵاو بكاتەوە، لەلایەن داواكاری گشتی سكاڵای لەسەر تۆمار دەكرێت و دەدرێتە دادگا.”
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئاشكراشی دەكات بە دەییان كەس كە چەكی بێ مۆڵەتیان پێ بوو دراونەتە دادگا و ڕووبەڕووی پێ بژاردن و گرتن بوونەتەوە.”