” پاداشتی خانەنشینیان لە 2 تا 8 ملیۆن دینار دەبێت”.
بەڕێوەبەری خانەنشینانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ئاشكرای كردووە “فەرمانبەرانی لەدایكبووی 1961 تەمەنیان دەگاتە 63 ساڵ و بەپێی یاسا خانەنشین دەكرێن، ئەمساڵیش زۆر لەوانە دەكەونە نێو مانگی حەوتەوە.”
یەعقووب ئەحمەد، سەبارەت بە هۆكاری زۆریی خانەنشینبوون لە مانگی داهاتوودا، گوتی: “زۆر لە خەڵكی هەرێمی كوردستان، بە تایبەت ئەوانەی ساڵانی شەست و حەفتاكانی سەدەی ڕابردوو لەدایكبوونیان 1ی7ـە، بۆیە ئەوانەی 1ی7ی1961ـن خانەنشین دەكرێن.”
ڕوونیشی كردەوە ” پێشوەختە دەبێت فەرمانگەكان مامەڵەی خانەنشینیی ئەو فەرمانبەرانەیان كردبێت، بۆ ئەوەی له 1ی 7 هەمووشتیان تەواو كرابێت”.
یەعقوب زیاتر روونیكردەوە ” ئەو كارمەندانەی دەیانەوێت زووتر خانەنشین ببن و ئارەزوومەندانە بێت پێویستە، 15 ساڵ خزمەتیان هەبێ و تەمەنیان لە 45 ساڵ كەمتر نەبێت”.
بەرێوەبەری خانەنشینی ئیدارەی سۆران گووتیشی ” ئەو بڕە پارەیەی وەك پاداشتی شەش مانگی خانەنشینی بۆ فەرمانبەرانی خانەنشینكراو خەرج دەكرێت، كێشەی تێدا نییە، ئەو پاداشتە لە نێوان فەرمانگەكان و گەنجینەكان دەكرێت و پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە، تەنیا خانەنشینانی پۆلیس لای ئێمە پارەكەیان بۆ خەرج دەكرێت، بۆ فەرمانبەرانی شارستانی ژمێركاری وەزارەتی دارایی فەرمانی خەرجكردنی پارەكە دەردەكات و كێشەی نییە و پاداشتی خانەنشینییەكە بەپێی مووچە و خزمەتیان دەبێت، هەیە دوو ملیۆن دینارە و هەیە حەوت بۆ هەشت ملیۆن دینارە.”