زاری كرمانجی-سۆران:
دوای چەند ساڵ كاری هەڵكۆڵین لە گردە دەشت لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران، بڕیارە تیمە شوێنارناسەكانی ئەڵمانیا دوای چەند مانگێكی دیكە بگەڕێنەوەو لە گردەكە كاری هەڵكۆڵین ئەنجام بدەن.
د. عەبدلوەهاب سلێمان، بەڕێوەبەری شوێنەوارو كەلەپوری سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” بڕیارە مانگی 9ی ئەمساڵ تیمێكی شوێنەوارناسانی ئەڵمانییە بگەڕێنەوەو لە پڕۆژەی لە گردەوە بۆ ئەشكەوت، لە گردە دەشتی دێڵزیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كاری كنەو پشكنین ئەنجام بدەن”.
ئاشكراشی كرد: ” لەماوەی 6 ساڵی ڕابردوو لەئەنجامی كاركردنی تیمەكانی شوێنەواری لەم گردە، توانراوە چەند چینێك لەخوارووی گردەكە بدۆزنەوە كە مێژووەكەی بۆ هەشت هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، هەروەها لەسەرەوەی گردەكە چینێك دۆزرایەوە، مێژووەكەی بۆ سەردەمی ئیسلام دەگەڕێتەوە.
































































