پزیشكێك: كێشی زیاد كاریگەرە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی نەشتەرگەری، باسی گرێی شێرپەنجەی پەنكریاس دەكات و هۆكارەكانیشی دەخاتەڕوو.
د. هێمن حسێن، پسپۆڕی وردی نەشتەرگەری هەرس، جگەر، پەنكریاس و قەڵەوی، بە زاری كرمانجی راگەیاند” تووشبوون بە گرێی شێرپەنجەی پەنكریاس، هەرچەندە وەك گرێیەكانی دیكە هۆكارەكەی 100% بە نەزاندراوی ماوەتەوە، بەڵام لێرەدا ئەوەی كە بە گشتی باسی لێوە دەكرێت چەند فاكتەرێكن كە وا دەكەن چارەخواز زیاتر تووشی دەبن، ئەوانیش بریتین لەمانە:
-قەڵەوی
-تووشبوون بە شەكرە جۆری دووەم.
-هەوكردنی درێژخایەنی پەنكریاس.
-جگەرە كێش و ئەوانەی زۆر ماددەی كەحولی دەخۆنەوە.
-بۆماوەی لەنێو خێزاندا.
-ئەوانەی تەمەنیان سەرووی 60 ساڵن، ئەگەری تووشبوونیان هەیە.