محەممەد مەحموود- وەرتێ:
لە ئێستادا دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوەی رێگای گوندی خانەقا و ناحیەی وەرتێ لە سنووری قەزای رواندز، گرنگی ئەو رێگایە هەر دوو ئیدارەی سۆران و رانیە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
هەژار حاجی، سەرۆکی شارەوانی وەرتێ بە زاری کرمانجی راگەیاند” وەک سەرۆکایەتی شارەوانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ، ئەمرۆ بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگا و بانی سۆران دەستی کرد بە چاککردنەوەی رێگای نێوان گوندی خانەقا وناحیەی وەرتێ، گرنگی ئەو رێگایە لەوە دایە هەر دوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و رانیە بەیەکەوە دەبەستێتەوە”.
سەرۆکی شارەوانی وەرتێ گوتیشی” لە قۆناغی سەرەتادا تەنها کاری پینەکردن بۆ ئەو رێگایە دەکرێت لەسەر بڕیاری خوسرەت سادق، بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگا و بانی سۆران لە قۆناغی دواتر قیرکردنی گشتیە واتە تەواوی رێگاکە نۆژەن دەکرێتەوە بۆیە ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە ئاگاداری ئەوەبن کەوا ئەو رێگایە لە ئێستادا لە ژێر نۆژەنکردنەوەدایە.