زاری كرمانجی-چۆمان
ئەندازیار خوسرەت سادق دری، بە زاری كرمانجی گووت: ” دوای ئامادەكارییەكانمان لەلایەن تیمەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان دەستكرا بە قیڕتاوكردنی بەشێك لە ڕێگای سەرەكی هامڵتۆن سۆران –چۆمان، بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن تیمەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بە گوژمەی 300 ملیۆن دینار”.
گووتیشی: ” رێگای هامڵتۆن سەرەكی و ستراتیجییە لە سنووری ئێمە واتە لە حاجی ئۆمەران تا سپیلك، قۆناغ بە قۆناغ دەست بە نۆژەنكردنەوەو قیڕتاو كردنی كراوەو بەردەوامیش دەبین.