زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ یەكشەممە، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارە سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بكات و بەردی بناغەی سایلۆ لەو شارە دابنێت.
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە یاوەری جێگری سەرۆكی حكوومەت و وەزیری كشتووكاڵ و ژمارەیەك بەرپرسی باڵا بەردی بناغەی سایلۆی هەڵبجە دادەنێت .
بەپێی زانیاریەكانی زاری كرمانجی، سایلۆی هەڵەبجە، بە گوژمەی زیاتر لە 27 ملیاردینار لەسەر ڕووبەری 52 دۆنم زەوی دروست دەكرێت و توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تۆن گەنمی هەیە.