زاری كرمانجی-سۆران
داوا لە هاووڵاتییان دەكرێت لە کاتی گەشت و سەیران بۆ ئەو ناوچانەی ڕووبار و ئاوی لێیە، ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بکەن:
١- مەلەکردن لەو شوێنانەی کە شارەزاییت لەسەریان نییە، زۆر مەترسیدارە.
٢- ئەو شوێنانەی تابلۆی قەدەغەی لێ چەسپێنراوە، گونجاو نین بۆ مەلەکردن، چونکە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی، پشکنینیان بۆ کراوە و مەترسیدارن.
٣-ئەگەر مەلە دەکەی، لەو شوێنانە مەلە بکە کە قەرەباڵغە و کەسی مەلەزان و تیمەکانی بەرگریی شارستانی لێیە، بۆ ئەوەی ئاگادارت بن لە هەر دۆخێکی لەناکاو.
٤-بەبێ هیچ ئامرازێکی خۆپاراستن، وەک هێلەگ و چوپ و هتد مەلە مەکە.
٥- ئاوەکانی سنووری ناوچە شاخاوییەکان سارد و تیژڕەون، بۆ مەلەکردن گونجاو نین.
٦- ئاوی زێی گەورە، زێی بچووک، قووڵی و تەنکییان دیاریکراو نییە، بە هۆی کارکردنی کارگەکانی دەرهێنانی قوم و چەگل، ئاڕاستە و قووڵییان گۆڕدراوە، بۆیە وریا بن لە هەموو شوێنێک مەلە مەکەن.
٧- بە هیچ شێوەیەک بەنداوەکان بۆ مەلەکردن شیاو نین.
٨- یاریکردن و گاڵتەوگەپ لە ناو ئاو، دەبێتە هۆی تەنگەنەفەسی و ماندووبوون و شڵەژان.
٩- هیچ کات منداڵ لەگەڵ خۆت مەبە بۆ مەلەوانی، چونکە ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە.
١٠ – لە هەر بارودۆخێک پێویستیت بە هاوکاری بوو، تکایە بە زووترین کات پەیوەندی بە ژمارە ١١٥ بکەن، بۆ ئەوەی بەزووترین کات تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەهاناتەوە بێن.