زاری كرمانجی-سۆران
هەژار حەكیم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەگەڵ لیژنەی زەوی و زاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆبووەوە.
راشیگەیاند: “کۆبوونەوەکە پەیوەست بوو بە چارەسەر کردنی کێشەی زەوی و زار لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە بەتایبەت کێشەی نەخشەی 22ـی کەرتی 11ـی دێڵزیان کە ئەم نەخشەیە کێشەی زۆری لەسەرە و زێدەڕۆیی زۆری لەسەر کراوە”.
ئاماژەی بەوەشدا: ” لە ماوەی ڕابردوو هەوڵەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەردەوامبوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەخشەی 22ـی کەرتی 11ـی دێڵزیان، داواش لە هاووڵاتییان دەکەین هاوکاربن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان .