شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕ، زۆربەی نەخۆشییەكان چارەسەر دەبن ئەگەر دڵ، زمان دەروونمان لە رق وكینە و ئیرەی پاك بكەینەوە، هەموو ئەمانە سوودی تەندروستی زۆریان هەیە.
د. بەدر سورچی، پزیشكی پسپۆڕی گیادەرمان و مامۆستای زانكۆ، بە زاری كرمانجی راگەیاند” هەموو كەسێك جگە لەوەی كە داودەرمان بەكار دەهێنێت ئەوا دڵ و دەروون و زمان پاكیش هەمان سوودیان هەیە بۆ نەمانی رق و كینە و ئیرەی، دلنیابن زۆربەی نەخۆشییەكان چارەسەر دەبن، چونكە مێشك و دڵ راستەوخۆ سەركردایەتی هەموو ئەندامەكانی لەش دەكەن.
خاوێن كردنەوەی دڵ و دەروون و نەهێشتنی كینە، ئەم تەندروستییانەی خوارەوەی هەیە:
- بەرگری لەش بەهێز دەكات وەك بەرگرییەكی بەهێز بەرامبەر هەموو نەخۆشییەكان رادەوەستێ.
- هۆڕمۆنەكان رێك دەخات كە هەموو كار و چالاكی لەش بەڕێوە دەبەن.
- دەزگای هەرس رێك دەخات، گەدە و ریخۆڵە كە هەرس و هەڵمژینی خواردن بە رێك و پێكی ئەنجام دەدەن.
- هەناسەدان خۆش دەكات.
- خەوێكی خۆشتان دەبێت و جەستە ئارام دەكاتەوە لە ماندووبوونی رۆژ و دەتپاڕێزێت لەخەونی ناخۆش و شەوانە.
ئەم پزیشكە پسپۆڕە، دەشڵێت” هەموو ئەوانەی كە ئاماژەمان پێكردن كاریگەری لەسەر تەندروستیمان دروست دەكات بەگشتی، بۆیە دڵ و دەروونتان پاك بكەنەوە تا لەژێانێكی خۆش بژین.