زاری كرمانجی-سۆران:
لە نەخۆشخانەی مێرگەسۆر لە ڕۆژانی ڕابردوو بەتایبەتی لە پشووی جەژن 7 كەس مار و دووپشكیان پێوەداوە، لەگەڵ ئەوەی 5 كەسیش بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ بریندار بوونە.
د. هەرمێ جەلال، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی گوتی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەتایبەتی لە پشووی جەژن 7 حاڵەتی پێوەدانی مار و دووپشك لە نەخۆشخانەكەمان تۆمار كراون، لەگەڵ بریندار و كەوتنەخوار 4 حاڵەت بوونە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر، دەشڵێ: هەر لەوماوەیەدا 27 حالەتی سكچوون و ڕشانەوە هەبوونە، سووتانیش تەنیا یەك حاڵەت هەبووە، برینداربوونی 5 كەس بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ لەو ماوەیەدا تۆمار كراون.