زاری كرمانجی-چۆمان:
بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و هاتووچۆ بەربەستی ئاسنین لەسەر لێواری دوو شەقامی قەزای چۆمان درووست كرا.
موخلیس ناوەندەیی، سەرۆكی شارەوانی چۆمان، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” کاری دروستکردنی بەربەستی ئاسنین (محەجەرە) بۆ سەر لێواری دوو لە شەقامەکانی سنووری شاروانی مان لە گەڕەکی سەكران جێبەجێ كرا”.
گووتیشی: ” شوێنی یەکەم بە درێژایی 32 مەتر شوێنی دوەم بە درێژایی 40 مەتر بە مەبەستی کەم کردنەوەی مەترسی بۆ سەر گیانی هاووڵاتیان بەهۆی بەرزی شوێنەکە پێویست بوو ئەو بەربەستە ئاسنینە درووست بکرێت”.
ئاشكراشی كرد: ” کارەکانی ئەو پڕۆژەیە لەسەر پێشینەی سەرۆکایەتی شارەوانی چۆمان جێبەجێکراوە”.