پشتیوان کەریم-زاری كرمانجی:
له سنووری ئیداره‌ی سۆران تا كۆتایی ساڵی 2013، نێزیكه‌ی 6 ملیار دینار وه‌ك قه‌زری بچووك به گەنجان دراوه، لەدواین کۆبونەی ئەنجوومەنی وەزیران بەمەستی کەمکردنەوەی قەرزی بچووک ڕێژەی 20%ی بەخشین لەکۆی گەڕاندنەوەی قەرزەکان دراوە به‌پێی رێنماییه‌كان .
فه‌وزیه ده‌سكۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری سندوقی پاڵپشتی پڕۆژه بچووكه‌كان (قه‌رزی بچووك) له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، به زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند ” ئەم هەوڵەی سەرۆکی حکومەت لەبەرژەوەندی خاوەن قەرزەکان بوو، بە گەڕاندنەوەی کۆیی قەرزەکان لێخۆشبوونی 20%ی قەرزەکە دەیان گرێتەوە پێدانی قەرزی بچووکیش به ئامانجی نه‌هێشتنی بێكاری و خستنه‌گه‌ڕی توانا‌و لێهاتووی گه‌نجان بووە تاکو بتوانن کار بكه‌ن “.
گووتیشی، له كۆتایی ساڵی 2013، پێدانی قه‌رزی بچووك به هاووڵاتییان ڕاگیراوه، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 531 کەس سوودمەند بووە لەم پێشینەیە لەئەگەری گەڕاندنەوەی قەرزەکانیش وادەکان بتوانرێت دووبارە قەرز بەو گەنجانە بدرێتەوە کە پڕۆژەیان هەیە .”