زاری كرمانجی-دیانا
دوای باران بارینی سەرەتاكانی وەرزی بەهاری ڕابردوو، بووەتە هۆی ڕووخانی دیواری پاڵپشتی بیناییەی قوتابخانەی (هەسنانی بنەڕەتی و ئامادەیی حەسنبەگی تێكەڵاو) ئەمەش بەربەستە لەبەردەم دەرگای قوتابخانەكە، هەروەها مەترسی زیان گەیاندنیی هەیە بۆ بینایەی فوتابخانەكە”.
دایك و باوكانی قوتابیان و دانیشتووانی گووندەكە لە رێگەی زاری كرمانجی، داواكارن لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەرایەتی ناحییەی دیانا و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە پەلە بكەن لە چاككردنەوەی دیوارەكەو پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ئەنجام بدرێت”.
دەشڵێن: ” جێگەی دەستخۆشییە كە بەڕێوەبەرو كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران، لە نزیكەوە سەردانی قەوتابخانەكەیان كردووەو كاریش دەكەن لەسەر ئەوەی پڕۆژەی دروستكردنی دیواری پاڵپشتی بۆ ئەنجام بدرێت، هەروەها تیمێكی ئەندازیاریش لە ئیدارەی سۆران سەردانی شوێنەكەی كردووەو بۆ خەملاندنی تێچووی پڕۆژەكە بەڵام تا ئێستا كاری تێدا نەكراوە.