زاهیر عەبدولڵا، هونەرمەندی كورد” سوپاسی ڕێزدار مەسرور بارزانی دەكەم، لەسەر ڕاسپاردەی جەنابیان، بۆ چارەسەری نەخۆشییەكەم، ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێم”.
هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا، دوای ئەوەی تەندروستیی تێك دەچێت و پێویستی بە چارەسەر دەبێت، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیار دەدات بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/6/2024، زاهیر عەبدوڵا، هونەرمەندی كورد، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: “زۆر زۆر سوپاسی ڕێزدار كاك مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەكەم، كە لەسەر ڕاسپاردەی جەنابیان، بۆ چارەسەری تەواوی نەخۆشییەكەم، ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێت.”
بەپێی زانیارییەكانی، ئەمڕۆ لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا دەنێردرێتە نەخۆشخانەیەكی (ئەنقەرە)ی پایتەختی توركیا و لەوێ چارەسەر وەردەگرێت.