زاری كرمانجی :
باڵوێزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له عێراق، پێشوازیی له ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
تۆماس سه‌یله‌ر باڵوێزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له X په‌یامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، “پێشوازیی له دیاریكردنی 20ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌م”.
روونیشی كرده‌وه كه له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق، هه‌موو لایه‌نه چالاكه‌كانی سیاسیی كوردستان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه بچێت.
“سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان جارێكی تر شه‌رعییه‌تێكی دیموكراسییانه بۆ بڕیاره سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه”، باڵوێزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا وای نووسیوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ی حوزه‌یران، دڵشاد شه‌هاب گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌رسوومی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانی ئاشكرا كرد كه تێیدا 20ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن دیاری كراوه.