”چارەسەرکردنى کەمووکوڕییەکانى هەڵبژاردن سەدا سەد نەبوون”
بەختیار سەباح-زارى کرمانجى:
دواى ئەوەى لەلایەن سەرۆکى هەرێمى کوردستان، رۆژى 20ى تشرینى یەکەمى 2024، وەک وادەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرا، پارتى دیموکراتى کوردستان، ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوەو تێدا هاتووە، ” زۆر کەموکوڕى نادادپەروەرى لەناو ڕێکارەکانى هەڵبژاردن هەبوون، بەشێکیان چارەسەر کراون”.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، چەندین بابەتى دیکەى پەیوەندار بە رێکارەکانى پرۆسەى هەڵبژاردنەوە، کە دواى ئەم هەڵوێستەى پارتیمان بەشێک لەو تێبینى و کەموکوڕیانە چارەسەرکران و بەشێکیشیان لە چارەسەرکردن دان، هەرچەندە هەموو چارەسەرییەکان لەسەدا سەد نەبوون بەڵام بەشێک لە مافەکان بۆ پێکهاتەکانى کوردستان گەڕایەوە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، دواى دیاریکردنى وادەى هەڵبژاردن، پارتی دەستدەکات بە ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.