ڕۆژان قیاس_زاری کرمانجی:
لە ئەنجامی پێشبڕکێی فۆتۆگرافی (گۆڕانی کەشوهەوا و پاراستنی هەمەجۆری زیندەوەران لە هەرێمی کوردستان و عێراق)
کە لەلایەن کونسوڵخانەی ئەمریکا و ئاژانسی مێترۆگرافییەوە ڕێکخرابوو، لە ناو زیاتر لە ٥٥٠ وێنەدا، 20 وێنە هەڵبژێرران، دە وێنەی کامێرا و دە وێنەی مۆبایل، لە نێویشیاندا کچە فۆتۆگرافەر، یوتووبەر، وەرگێڕ و مامۆستای ئینگلیزی لە چۆمان (گەلان جەبار) وەک یەکەم کچ توانی بە دوو فۆتۆ ببێتە براوەی پێشبڕکێکە،:
گەلان جەبار بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:
وێنەکانم وێنەی تونێلە بەفر ی کانییە ڕەش و گۆمی فێڵاو بوون،
ئێرڤن هیکس، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە قەڵاتی هەولێر، بڕوانامەی پێبەخشیوو سەرسامی خۆی بۆ وێنەکانمی دەربڕی
گووتیشی: زۆر خۆشحاڵم وەک تاکە کچ لەو پێشبڕکێیەدا لە نێوان ٥٥٠ وێنە، وێنەکانی من پلەی یەکەمیان بەدەست هێنا: