جەنگی ئیسرائیل و لوبنان نزیك بۆتەوە
ئەمریكا: ناتوانین رێگە لە هێرشی ئێسرائیل بگرین
كەنەدا بۆ هاووڵاتییانی : بە پەلە لوبنان بەجێ بێڵن.
چەند وڵاتی دیكەش داوایان لە هاووڵاتییانیان كرد ئەو وڵاتە جێ بێڵن.
لە چوارچێوەی نزیكبوونەوەی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، چەندین وڵات داوایان لە هاووڵاتییانیان كرد، لوبنان جێ بهێڵن و زوو كارە تایبەتەكانیان كۆتایی پێ بێنن.
لەلای خۆشیەوە ئەمریكا لە چەندین كەناڵی راگەیاندنەوە و لە رێگەی چەند بەرپرسێكی باڵاوە دووپاتی كردۆتەوە ” كە ناتوانن رێگە لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوللای لوبنان بگرن”.
مەترسییەكانی پەڕەسەندنی ئەم جەنگە تا ئەندازەیەكە كە كاریگەری لەسەر وڵاتانی ناوچەكە بە تایبەتی عێراقیش دەبێت.
چەند گرووپی چەكداری و لەسەرووی هەمووشیانەوە قەیس غەزعەلی، هەڕەشەی توندیان لە ئەمریكا كرد، كە لەگەڵ دەسپێكردنی جەنگی ئیسرائیل و لوبنان، بەرژەوەندی ئەمریكا لە عێراق دەكەنە ئامانج.
لە لای خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی کەنەدا داوا له‌هاوڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات ده‌ستبه‌جێ لوبنان به‌جێبهێڵن، هاوكات هۆشداریش ده‌دات له‌په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل‌و حزبوڵڵا.
میلانیا جۆلی وەزیری دەرەوەی کەنەدا لەڕاگه‌یه‌نراوێكدا داوای له‌هاوڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد ده‌ستبه‌جێ لوبنان به‌جێبهێڵن‌و ئه‌رك‌و كاره گشتیی‌و تایبه‌تییه‌كانیان كۆتایی پێبهێنن.
وەزیری دەرەوەی کەنەدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دۆخی ئەمنی لوبنان بەهۆی بەردەوام‌و پەرەسەندنی توندوتیژی نێوان حزبوڵڵا‌و ئیسرائیل زیاتر ناجێگیرو پێشبینینەکراوتر دەبێت‌و ئەگەری هەیە بەبێ ئاگادارکردنەوە زیاتر ئاڵۆزببێت.
حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لەماوەی ڕابردودا هەڕەشەی لەئیسرائیل کرد کە لەڕێگەی وشکانی‌و دەریایی‌و ئاسمانییەوە دەیکاتە ئامانج له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر لوبنان.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ سێشه‌ممه لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا هۆشداریدا لەمەترسییەکانی هەڵگیرسانی شەڕێکی ناوچەیی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەئەگەری تێکچوونی دۆخی نێوان ئیسرائیل‌و حزبوڵڵا.