بەختیار سەباح -چۆمان:
قایمقامى چۆمان ڕایگەیاند؛ بە بڕى 4 ملیار دینار، پڕۆژەى خزمەتگوزارى لە سنوورى قەزاى چۆمان ڕەزامەندیان لەسەر دراوەو پڕۆژەکانیش لە سێکتەرى جیاوازن.
ئەحمەد بارزان عەلیکۆ، قایمقامى قەزاى چۆمان بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ” لە سنوورى قەزاى چۆمان بە بڕى 4 ملیار دینار، پڕۆژەى خزمەتگوزارى ڕەزامەندیان لەسەر دراوە، پڕۆژەکانیش لە سێکتەرى ڕێگەوبان، ئاو، کارەبا، کشتوکاڵ و ئاودێرى، نۆژەنکردنەوەى باڵەخانەیە”.
گووتیشى: ”هەندێک لەو پڕۆژانە لە وارى جێبەجێکردن دان، ئەوانى دیکە بەپێى ئەو بەرنامەیەى دیاریکراوە، لە ماوەیەکى نزیک جێبەجێ دەکرێن”.