زاری كرمانجی-سۆران
بەگۆتەی ئاژەڵدار و خاوەن مەڕو ماڵاتەكانی سنووری ئیدارەی سۆران، ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو نرخی ئاژەڵی خۆماڵی بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوویان لە بەرزبوونەوە كردووە.
لەمبارەیەوە سەردار ئەحمەد، كاری بەخێوكردنی ئاژەڵداری دەكات لە سنووری ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، نرخی ڕەشەوڵاغ و بزن و مەڕو ماڵاتی خۆماڵی بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لەبەرزبوونەوە كردووە، ئەمەش وایكردووە كە نرخی گۆشتی سوریش لە بازاڕ بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت”.
گووتیشی: ” بۆ نموونە نرخی ڕەشەوڵاغ لە ملیۆنێك و 200 هەزار دینار بۆ نزیكەی دوو ملیۆن و نیو بگرە زیاتریش بەرزبووەتەوە، هۆكارەكەشی زۆری خواست لەسەر گۆشتی سوورو كەمبوونەوەی ئاژەڵی خۆماڵییە.