ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە ” سۆران 39 پلە و حاجی ئۆمەرانیش 28 پلەی سیلیزی دەبێت”.
کەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ ئەمڕۆ سەبەی بەمشێوەیە بڵاو كردۆتەوە كە ” ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە باشووری هەرێم، هاوکات خێرای با (١٥ – ٢٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوور و باشووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٧ – ٩)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
كەشی پێشبینی كراوی سبەیش بەم شێوەیە ” سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، هەروەها خێرای با (١٥ – ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ – ٩)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک نزمدەبنەوە”.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٤١
سلێمانی: ٤٠
دهۆک: ٤١
زاخۆ: ٤٢
هەڵەبجە: ٤٢
کەرکوک: ٤٦
سۆران: ٣٩
حاجی ئۆمەران: ٢٨
گەرمیان: ٤٦