شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕ، پرسیاری زۆرێك لە دایكان ئەوە كە ئایا كچەكەیان دوای سوڕی مانگانە، گەشە دەكات و باڵای بەرز دەبێت یاخود نا؟ لێرەدا وەڵامی پرسیارەكە دەخەینەڕوو و ئاماژەش بە چەند خاڵێك دەكەین.
د. محەمەد حەسەن، پزیشكی پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان، بە زاری كرمانجی راگەیاند” بێگومان دوای سوڕی مانگانەش باڵای كچ گەشە دەكات، ئەمەش لە كەسێك بۆ كەسێكی تر جیاوازە، ئەوانەی زۆر لە سەرەتاوە تووشی ئەم سوڕە دەبن بۆ نموونە لە تەمەنی 9 بۆ 10 ساڵ ئەگەری بەرزبوونی لە دوو پۆینت پێنج سانتیم یان دە سانتیم لەوانەیە بەرزتریش بێت.
ئاشكراشیكرد” بە گشتی پێویستە كچ پێش ئەوەی بگاتە سوڕی مانگانە ئەگەر باڵای بەرز بێت بەپێی تەمەنی تا دوای گەیشتن بە سوڕی مانگانە، لە كاتی گەیشتن بە تەمەنی سوڕەكە پێویستە بەو پەڕی وریایی و وردییەوە چاودێری زیادبوونی باڵای كچ بكرێت تا بەرزبوونی زیاتری لە دەست دەرنەچێت.