یانەی وەرزشی ئافرەتانی سۆران، ئەو یاریزانە کچەکانە ئاگادار دەکاتەوە کە ناوی خۆیان تۆمارکردووە لە فێرگەکەیان بۆ یاری تۆپی پێ (فوتسال) بەیانی دەست بە ڕاهێنانەکان دەکەن لە کاتژمێر ٩ی بەیانی لە هۆلی داخراوی یانەی وەرزشی سۆران / دێلزیان.
ئەم فێرگەی لە یاری تۆپی پێ تایبەتە بە کچانی سەروو تەمەن ٦ ساڵ، هەروەها بە بێ بەرامبەرە واتا پارە لەکەس وەرناگیرێت، و پاسی تایبەت بە هاتووچۆ بۆ یاریزانان دابین کراوە.