د. عزیز مزهفهر جعفر
پزیشكی پسپۆڕی وردی شەكرەو ڕژێنەكان
ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە زیاد دەبێت.
بەڵام لە هەمانكاتیش چارەسەر و دەرمانی نوێ لەگەڵ تەكنۆلۆجیا بۆ چارەسەر و كۆنتڕۆلی شەكرە لە هەڵكشانە.
1ـ لەم دواییەدا كۆمپانیایەكان بواری تەكنۆلۆجیا ڕوو لە بەرهەمهێنانی ئامێری سمارت دەكەن، بۆ پێوانەیی شەكرە ،چونكە لێكۆڵینەوەكان ئەوە نیشان دەدەن، كە پێوانەی ڕۆژانەی شەكرە و شیكاری سێ مانگی بەتەنیا بەس نیە بۆ چارەسەری شەكرەو كەمكردنەوەی ماكەكانی.
بەڵكو پێویستە شەكرە بە بەردەوامی و بەلایەنی كەم سەدا حەفتای كاتەكان لە ڕێژەی ئاسایی خۆی لا نەدات.
Time In Range
بۆ ئەو مەبەستەش بەردەوام ئامێری بچووكی نوێ بەرهەم دێت بۆ ئەوەی بتوانیت بەردەوام ڕێژەی شەكرەكەت بزانیت.
ئەم ئامێرانە كە لەژێر پێست دادەنرێن، تەنها بۆ پێوانەیی شەكرە بەكاردێت نەك چارەسەر، بەڵام ئەنسولین پەمپی پێشكەوتوو هەمان ئامێریشی لەگەڵە، بۆیە دەبێ نەخۆشی جۆری یەكەمی شەكرە ئەوە بزانن كە ئەم ئامێرانە بەتەنها چارەسەر نین بەس بۆ شیكاری بەردەوامی شەكرە بەكاردێن.
CGM=continues Glucose Monitoring
2ـ بەرهەمهێنانی ئەنسولین لە هەفتەی یەك جار بەڕێوەیەو نزیكە، بەمەش نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم كە ئەنسولین بەكاردێنن تاڕادەیەكی باش و بە ئاسانی بەكاردێت (چوار جار لەیەك مانگ)٠