مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دادگای سلێمانی، بڕیاریدا كە تاوانباری كوشتنی خواناس وریا گلی بۆ هەتاهەتایە لە زیندان بمێنێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ـى حوزەیران، دوای ساڵێك تێپەڕبوون بە سەر كوشتنی خواناس، دادگای سلێمانی دانیشتنێكی دیكەی دادگاییكردنی تاوانباری كوشتنی خواناس وریای بەڕێوە برد و لە كۆتایدا دادگا دوای وەرگرتنی گوتەی شایەتەكان و ددانپێدانی تاوانبارەكە، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر بكوژەكە داسەپاند.
خواناس وریای شانۆكار و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، ڕێكەوتی 22ـى حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن ماتۆڕسوارێك لە ناو بازاڕی شارەكە دەستڕێژی گوللەی لێ كرا و گیانی لەدەستدا.