مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئەندامێكی دەستەی بازاڕی كاغەزە دارایییەكانی عێراق، هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات لە مامەڵەكردن بە دراوە دیجیتاڵییەكان و دەڵێت “دراوی دیجیتاڵی مەجازییە، لەلایەن تاكەكانەوە دروستكراوە، نەك لەلایەن قەوارەیەكی ڕێگەپێدراوی حكومەتەكانەوە،”
وەزاحە تەها، ئەندامی دەستەی بازاڕی كاغەزە دارایییەكانی عێراق، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات لە بازرگانیكردن بە دراوە دیجیتاڵییەكان و دەڵێ “ئەم جۆرە دراوانە لەسەر بنەمای گریمانەی بێ بەڵگە بنیاتنراوە، نەك لەلایەن قەوارەیەكی ڕێگەپێدراوی حكومەتەكانەوە، بۆیە پێویستە هاووڵاتییان هۆشیار بن لە مامەڵەكردن بەم دراوانە.”
ئەوەشی خستە ڕوو كە بوونی دراوی دیجیتاڵی پەیوەستە بە كەمی بەردەستبوونیان، وەك بیتكۆین كە 21 ملیۆن پارچەی هەیە، دەڵێ “بەدەستهێنانی ئەم ژمارەیە لە پارچەی دراو وەك مەتەڵێك وایە و پێویستی بە چارەسەركردن هەیە،”
دەشڵێت “زیادبوونی مامەڵەكردن بە دراوی دیجیتاڵی بۆ ئاڵوگۆڕی كاڵا و مامەڵەی بازرگانی بە بەكارهێنانی دراوی كریپتۆ نیشانەیەكی مەترسیدارە.”