محەمەد ئامۆكەیی – زاری كرمانجی:
لەبەردەوامی كارو چالاكییەكانی تیمی تەندروستی قوتابخانەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران لە ناوەندەكانی خوێندن پشكنینی چاو بۆ قوتابیانی بنەڕەتی دەكرێت
مینا تەها، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند” تیمەكانی تەندورستی تایبەت بە قوتابخانەكان لەنێو بەڕێوەبەرایەتییەكەمان هەماهەنگی هەیە لەگەڵ بنكە تەندورستییەكان و لەكاتی چوونیان بۆ خوێندنگە و باخچەكانی ساوایان پشكنینی تەندورستی وەك بیستن، بینین، پاك و خاوێنی و دابینكردنی پێداویستی پزیشكی بۆ قوتابیان ئەنجام دەدەن”.
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی سۆران دەشڵێ” تیمێك لە بنكەی تەندروستی هەرێم سەردانی ژمارەیەك قوتابخانەو باخچەی ساوایانی كردووە و پشكنینی بیستن و بینینی بۆ قوتابیان ئەنجام داوە، لە ئەگەری هەر گرفتێكی تەندروستی قوتابی دەچێتە لای پزیشكی پسپۆڕ بۆ چارەسەری.