زاری كرمانجی-بلێ:
سەرۆكی شارەوانی بلێ، دەڵێت: چەند پڕۆژەیەك لە سنوورەكە لە قۆناغی جێبەجێ كردندان، دەرخستەمان بۆ چەند پڕۆژەیەكی دیكەش ئامادە كردووە و لە داهاتوودا جێبەجێ دەكرێن.
نادر محەممەد، سەرۆكی شارەوانی بلێ، بە زاری كرمانجی راگەیاند، بەهۆی پڕۆژەی ئاوی 51 گوندی بارزان، پێشتر وەك پێویست نەمان توانیوە پڕۆژەكان جێبەجێ بكەین، ئەگەرنا دەرخستەمان بۆ چەندین پڕۆژە كردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش بەگۆژمەی 120 ملیۆن چەندین كۆڵان و شەقام قیڕتاو دەكرێن و ئێستا كاریان لەسەر دەكەین.
سەرۆكی شارەوانی بلێ، گوتیشی: ئەو رێگاوبانانەی كە ئێستا كاریان لەسەر دەكەین پێشتر ئەوەندە وێران بوون خەڵك بە زۆر دەگەیشتەوە ماڵەوە، پێش ئەم قۆناغەش كاری زۆرمان لەسەر جۆگە و ئاوەڕۆكان كردووە كە ماوەیەك بەر لە ئێستا بە گوژمەی 6 ملیۆن دینار جۆگەیەكمان دروست كرد كە پێشتر هەموو ئاوەكە دەهاتە سەر شەقامەكان، هەروەها بۆ ساڵانی داهاتووش دەرخستەمان ئامادەكردووە، بۆ ئەوەی زیاتر گرنگی بە پڕۆژەكان بدەین و زیاتر خزمەتی هاووڵاتییانمان بكەین.