مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئامارێكی لەبارەی بەربژێرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڵاو كردەوە و ڕاگەیاند ” لە كۆی 856 بەربژێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، 420 یان هیچ بڕوانامەیەكیان نییە.”
لە ئاماری كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق هاتووە “جگە لە پارتی دیموكراتی كوردستان، لە كۆی 856 كەس كە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كاندیدكردووە 430 كەسیان بڕوانامەیان نییە و تەنیا دەتوانن بنووسن و بخوێننەوە.”
ئەگەرچی تا ئێستا دواین ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیار نەكراوە، بەڵام بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی ئەمساڵ دەبێت هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت .