زارى کرمانجى-دیانا:
پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەم لە ئیدارەی سۆران بەردەوامیان هەیەو لە گەڕەکى ئازادى ناحیەى دیانا، پڕۆژەیەک گەیشتۆتە قۆناغى کۆتایى. هەژار حەکیم، بەرپرسى ڕاگەیاندنى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند ”پڕۆژەی قیڕتاوکردن و کۆنکرێتکردنی کۆڵانەکانی گەڕەکی ئازادی لە ناحیەی دیانا لە قۆناغی کۆتایی دایە، پڕۆژەکە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەکرێت”.