شەهلا رەشید- سۆران:
پزیشكێكی پسپۆڕی نەشتەرگەری، باس لە جۆرەكانی مایەسیری دەكات.
هێمن حسێن كاكەعەلی، پزیشكی پسپۆڕی وردی نەشتەرگەرییەكانی هەرس، جگەر، پەنكریاس و قەڵەوی، بە زاری كرمانجی راگەیاند” مایەسیری بریتییە لە رەقبوون و دەرپەڕینی كە روودەدات لە ئەنجامی ئاوسان و هەوكردن و تەقینی خوێنهێنەرەكانی ناو مایەسیری، دەبێتە هۆی ناڕەحەتی و رەقبوون و دەرپەڕینی مایەسیرییەكە، كاتێك خوێن بۆی نەڕوات یان كەم بێتەوە حاڵەتێك روودەدات كە پێی دەوترێت مایەسیری خنكاو یان مەینی خوێن لە مایەسیریدا.
ئاشكراشیكرد” ئەو حاڵەتەی كە باسمان كرد كاتێك روودەدات كە فشارێكی زۆر یان تووند لەسەر ئەو خوێنهێنەرانە هەبێت لە ئەنجامی قەبزی و پاڵەپەستۆی زۆر لەكاتی پیساییدا، ئەمەش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی رۆیشتنی خوێن و مەینی لە مەیەسیرییەكە.