مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
پارێزگاری كۆماری داغستانی ڕوسیا راگەیاند لە هێرشێكی چەكداری بەرفراواندا چەند پۆلیس و هاووڵاتیی مەدەنی كوژران.
سێرگی مێلیكۆڤ، پارێزگاری كۆماری داغستانی ڕوسیا لە كەناڵی تێلێگرامی خۆی گرتە ڤیدیۆیی هێرشی چەكدارەكانی بڵاوكردەوە و دەڵێ “ئەمڕۆ زیاتر لە 15 ئەفسەری پۆلیس بونەتە قوربانی هێرشە تیرۆریستییەكەی داغستان،”
دەشڵێت چەكدارەكان دواتر هێرشكریان كردووەتە سەر دو كڵێسا و كەنیسەیەك و شەڕو پێكدادان لە نێوان چەكدارەكان و پۆلیس رویداوە.
لە هێرشەكەدا كەنیسەیەك و دوو كڵێسا و بازگەیەكی پۆلیس لە هەردوو شاری (مەخاچكەڵە و دەربەند) كراوەنەتە ئامانج.
بەپێی راگەیاندراوی هێزە ئەمنییەكانی ڕووسیا تا ئێستا پێنج لە هێرشبەرەكان كوژراون و ئۆپەراسیۆنی دیاریكردنی ناسنامە و ڕاوەدوونانی هێرشبەرانی دیكەش بەردەوامە.
داغستان هەرێمێكە سەر بە رووسیا و زۆرینەی دانیشتووانی موسڵمانە، سنووری هاوبەشی لەگەڵ جۆرجیا و كۆماری ئازەربایجان هەیە.