زاری كرمانجی-سۆران:
لە گوندەكانی ئیدارەی سۆران، بە هەزاران مەڕ و بزن و مانگا هەن، بەرهەمەكانیان ئەوەندە خواستی لەسەرە، كە هەر لەدوای دۆشینی ئاژەڵەكان، ساخ دەبنەوە.
وەكو خاوەن ئاژەڵەكان دەڵێن: شیر خواستێكی زۆری لەسەرە، خەڵك بە هەفتە چاوەڕوانی دەكەن، بۆیە لەڕێگەی داواكارییەوە بەرهەمەكانمان دەفرۆشین، شیری مانگاش دەدەینە كارگەی زۆم، زۆر سوپاسی مەلامستەفا بارزانی دەكەین بۆ كردنەوەی ئەو كارگەیە.
بەهۆی بوونی كارگەی زۆم بۆ بەرهەمە شیرەمەنییەكان لە دەڤەری بارزان، خەڵكی سنووری ئیدارەی سۆران لەو چەند ساڵە زیاتر بایەخ بە بەخێوكردنی مەڕ و ماڵات دەدەن، جگە لە رەخساندنی چەندین هەلی كار بۆ هاووڵاتییان و مانەوەی هاووڵاتییان لە گوندەكانیان و دەستكەوتنی داهات.