دهۆك لە ناو یارێگەی سۆران سەركەوت و یانەی سۆرانیشی لە پاڵەوانەتییەكە دوور خستەوە.
لە چوارچێوەی پالەوانییەتی هەڵبژاردەی شارەکانی کوردستان، ئەمڕۆ هەڵبژاردەی سۆران میوانداریی هەڵبژاردەی دهۆکی کرد، دوای بەرێوەچوونی یارییەكی بەهێز، یانەی دهۆكی میوان توانی دووجار تۆڕی گۆڵی یانەی سۆران بە هەژێنێت لە بەرامبەر تاكە گۆڵی یانەی سۆران، یاریزانانی تیپی میوان بە براوەیی بەرەو شاری دهۆك بەرێكەوتن.
بەسەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی وەرزشی ئیدارەی سۆران و بە بەشداریی ٥۰ هەڵبژاردە لە ٥۰ شاری جیاواز ئەم پاڵەوانەتییە بەڕێوەدەچێت.
