بەرێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت : هەر شوفێرێك فلاشەر بەكار بێنێت رووبەڕووی سزا دەبێتەوە .
عەقید موحسین تەحسین، لەمبارەیەوە بۆ زاری كرمانجی دواو گووتی ” بە پێی رێنماییەكان هەر شوفێرێك فلاشەری پۆلیس لە ئۆتۆمبێلەكەی ببەستێت و بەكاری بێنێت پێچەوانەی یاساكانی هاتووچۆیە و سەرپێچیكار رووبەڕووی سزا دەبێتەوە”.