مەهدی محەممەد –زاری كرمانجی :
لە دواین كۆبوونەوەی وەزیری پێشمەرگە، لەگەڵ ڕاوێژكارانی باڵای سەربازیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان بڕیار درا هەر ئەفسەر و پێشمەرگەیەكی لیواكان بڕی ٣٤٢ هەزار دیناریان وەك بەخشیش پێ بدرێت.
لە كۆبوونەوەكەدا شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشنیاری كردووە ئەو بڕە دارایییەی كە لەلایەن ئەمریكاوە بۆ مووچەی مانگی ئایار خەرجكراوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، ببەخشرێت بەسەر ئەفسەران و پلەداران و پێشمەرگەی لیواكانی پیادە و بنكەی مەشقەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە.
بەپێی ئەو بڕیارەش بێت، هەر ئەفسەر و پێشمەرگەیەك ٣٤٢٠٠٠ دیناری پێ دەدرێت، جگە لە مووچەكانیان.