مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئەفسانە شاهی، وەرزشوانی خەڵكی بۆكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، ماوەی زیاتر لە سێ هەفتە دەبێت لەلایەن هێزەكانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە، لە ماڵەكەی خۆیدا دەستگیركراوە و دواتر ڕاپێچی بەندیخانەی سەربازی ورمێ كراوە.
تۆڕی مافەكانی مرۆڤی كوردستان بڵاوی كردەوە، ڕۆژی هەینی 31ی ئایار هێزەكانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی ئەم ئافرەتە كوردە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان كردووە.”
كەسانی نزیكی ئەفسانە دەڵێن لە ماوەی دەستگیركردنی تەنیا دوو جار پەیوەندی بە ماڵەوە كردووە و دوای ئەوە لە دیداری بنەماڵەكەی و دیاریكردنی پارێزەرەكەی بێ بەشكراوە.