شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی خۆراك، ئاماژە بە چەند خاڵێك دەكات كە هۆكاری سەرەكی قەڵەوین لە وەرزی هاوین دا.
د. كامەران رەسوڵ، پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك، بە زاری كرمانجی راگەیاند” لەم بابەتە تەندروستییەدا ئاماژە بە شەش خاڵی سەرەكی دەكەین كە لە وەرزی هاویندا دەبنە هۆكاری قەڵەوی، لەوانەش:
-خواردنی بڕێكی زۆر دۆندرمە و ساردەمەنی، نیو قاپ دۆندرمە بڕی 230 كالۆری تێدایە، بە كرێم و قاوە بڕی 730 كالۆری، ئەمەش بڕێكی زۆرە بۆ نموونە یەك كاتژمێر راكردنی خێرا و بەردەوام پێویستە بۆ سووتاندنی بڕی 600 كالۆری.
-زۆر خواردنەوەی بیبسی و كۆلا و خواردنەوە گازییەكان، چونكە دەوڵەمەندن بە وزە، تەنانەت بیبسی و كۆلای دایت كە وزەیان تێدا نییە دەبنە هۆی قەڵەوی.
-فاست فوودەكان، وەك گەس و هەمبەرگر و بیتزا، هەروەها زیاتر خواردن لە دەرەوەی ماڵ لە چێشتخانە و رێستوڕانتەكان كە خواردنەكانیان بەشی زۆری چەورە و بەتایبەت چوونە دەرەوەی هاوینان زیاتر لە شەوان بەهۆی گەرماوە و لە هەمان كاتیشدا زۆر خواردن.
-خواردنەوەی شەربەت و ئاوی میوەی فرێش، بڕێكی زۆر وزەیان تێدایە و ریشاڵییان تێدا نییە، هەروەها نیوەی ڤیتامین و كانزا و ماددە دژە ئۆكساندنەكانی تێدا نەماوە.
-وەرزش نەكردن و كەمبوونەوەی جووڵە، رویشتن بە پێ، دانیشتن و بەسەربردنی كاتێكی زۆر بە دیار ئەنتەرنێت و مۆبایڵ و یارییە ئەلكترۆنییەكان.
-شەونخوونی بەردەوام و تێكچوونی خەو، یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی زۆری كێش لە ئێستادا.


































































