سەردار قازی ـ قەسرێ:
بڕیارە ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 16 ـی ئۆكتۆبەر كاتژمێر 5:15، ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە یەك بگەن، رۆژێك پێش ئەوەش لە كوردستان ئەم یارییە بەڕێوەدەچێت.
شاباز عەبدوڵڵا، سەرپەرشتیاری ئەم یارییە دەڵێت:” هاوشێوەی ساڵانی رابردوو ئەمساڵیش یاریی ئێل كلاسیكۆ لەنێوان هاندەرانی ریال و بارسا ئەنجامدەدەین. هەوڵەدەین بەبێ كێشە بەڕێوەی ببەین وەك ساڵانی پێشوو.
كۆمەڵێك یاریزانی شارەدێی قەسرێ ـی سەر بە قەزای چۆمان، ساڵانێكە بەگوێرەی هاندەربوون دوو تیم دروست دەكەن، لەگەڵ ساتی ئێلـ كلاسیكۆی ئیسپانیا ئەوانیش یارییەك ئەنجام دەدەن.”
ئێلـ كلاسیكۆی قەسرێ، سبەی هەینی 15 ـی ئۆكتۆبەر كاتژمێر دوو ـی دوانیوەڕۆ لەنێو یاریگەی قەسرێ دەبێت.