شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی گیادەرمان، هۆشداری دەدات لەبارەی زیادبوونی نەخۆشییەكانی وەك شێرپەنجە و میكرۆبیەكان، هەروەها ئاماژە بە هەندێك ئامۆژگاریش دەكات بۆ خۆ پاراستن.
د. بەدر سورچی، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر و پسپۆڕی گیادەرمان، بە زاری گرمانجی راگەیاند” لە ئێستادا نەخۆشییەكان بە گشتی و بەتایبەت شێرپەنجە و میكرۆبیەكان، روویان لە زیادبوون كردووە، بۆ ئەم مەبەستەش سەرنجتان دەخەمە سەر هەندێك رێنمایی گرنگ بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان، كە بریتین لەمانە:
- پابەندبوون بە رێنماییەكانی پزیشك، پاك و خاوێنی.
- ئاو خواردنەوەی پێویست بۆ پاككردنەوەی جەستە لە ماددە ژەهراوییەكان.
- بەهێزكردنی بەرگری لەش رۆژانە بە خواردنی میوەكان و هەندێ گیادەرمان، كە بەم شێوەیە دروست دەكەیت، 15 دەنك رەشكە، كەوچكێك هەنگوین یاخود دەتوانی یەكێك لەمانە بەكاربهێنی لەگەڵی چای زەردەچەوە، زەنجەبیل، زیرە یاخود چایە جاترە بەكاربهێنی، بەڵام ئەگەر هەریەك لەمانە بەكاربێنیت تەنها یەك كەوچك بێت.
- رێكخستنی خەو و دووركەوتنەوە لە شەونخونی.
- وەرزش كردن ئەگەر لە ماڵەوەش بێت هەوڵبدە هەندێك بجولێ.
- دووركەوتنەوە لە زۆر خواردن و خواردنی خراپ و ناتەندروست وەك سووركراوە، قووتوونراوەكان، قورسەكان، زۆر چەوری و شیرینیە دەستكردەكان.
- نەترسان لە هیچ نەخۆشییەك چونكە سیستەمی مێشك و هۆڕمۆنەكان تێك دەدات كە دەبێتە لەناوچوونی بەرگری لەش و خراپتركردنی نەخۆشییەكەت.